Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 20:18

سه‌رۆك كۆماری عێراق پەیامێک لە نێردەی سەرۆکایەتی ئه‌مریكا بۆ کاروباری کەشو هەوا وەردەگرێت

کوردستان TV
100%


سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید ڕۆژی چوارشەممە 26ی ئۆکتۆبەری 2022 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە خاتوو ئالینا ڕۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.

لەو دیدارەدا ، باڵیۆزی ئەمریکا پەیامێکی نووسراوی لە جۆن کێری نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ کاروباری کەشوهەوا پێشکەش بە سەرۆک کۆمار کرد، سەبارەت بە کۆبونەوەی باڵای کەشوهەوا کە لە شەرم شێخ "COP 27" لە سەرەتای مانگی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت، کە بۆ دووپاتکردنەوەی ئەو پەیمانامانەیە کە لە کۆبونەوەی باڵای کەشوهەوای گلاسکۆدا دراون و هەروەها  بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی ڕێکەوتنامەی کەشوهەوای پاریس.
لە نامەكەدا خۆشحاڵیی ئەمریكا دوپاتکراوەتەوە بۆ كاركردن لەگەڵ عێراق و هاوپەیمانەکانی تر لەسەر مەسەلەی كەشوهەوا، بەمەبەستی دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەكان بۆ گەیشتن بە ئامانجە دیاریکراوەکان لە پاراستنی ژینگە و دەستەبەركردنی داهاتووی زەوی و نەوەكانی داهاتوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.