Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 18:37

لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە بۆ یەکەم جار نەشتەرگەری ئەنجام درا

کوردستان TV
100%


دوای  سێ ساڵ لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بە پێشمەرگەو کەس و کاری پێشمەرگە، دوای کردنەوەی هۆڵی نەشتەرگەری بۆ نەخۆشخانەی پێشمەرگە ئەمڕۆ ٢٦ ئۆکتۆبەری٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی لیوا روکن هۆشمەند جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، چەند نەشتەرگەریەک لە چەند پسپۆریەکی جیاجیا لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە بەسەرکەوتوویی ئەنجام درا، لەمبارەیەوە دکتۆر رەزا ئیسماعیل پسپۆر لەنەخۆشیەکانی کۆمەڵەی دەمار بە راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی راگەیاند: ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار وەک یەکەم کارمان لەهۆڵی نەشتەرگەرییەکان لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە سێ نەشتەرگەریمان ئەنجام داوە، پلانمان هەیە و بەردەوام دەبین نەشتەرگەری بۆ تەواوی ئەو پێشمەرگانە دەکەین، کە پێویستیان بە نەشتەرگەری هەیە، نەشتەرگەرییەکان لەلایەن خۆمان وەک توانا مرۆییەکانی پزیشکی خودی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەو پزیشکانەی وەک هاوکار و یارمەتیدەر لەوەزارەتی تەندروستی راسپێردراون بۆ یارمەتیدانی نەخۆشخانەی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێت، لەئێستاشدا نەشتەرگەری گشتی و شکان، دەمار، هەناو ئەنجام دەدرێت.
هاوکات دکتۆر دانا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پێشمەرگە، ئاماژەی بە هەوڵە هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی راوێژکارانی سەربازی حکومەتی ئەڵمانیا لە هاوپەیمانیەتیی نێودەوڵەتیدا بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی توانا پزیشکیەکانی نەخۆشخانە داو رایگەیاند: ئێستا تواناکانی نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە ئاستێکی باشدایە.
لای خۆیەوە، لیوا روکن هۆشمەند حیدەر رەشید جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارەومیرە لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە ئامادەبوو، وەک نیشاندانی پاڵپشتی تەواوی وەزارەت بۆ نەخۆشخانەی پێشمەرگە و هەرهاوکاریەکی پێویست، هەروەها خۆشحاڵی خۆشی نیشاندا بە ئەنجام دانی یەکەمین نەشتەرگەری بۆ پێشمەرگەیەک و ئاماژەی بەوەدا: کە هەموو هەوڵی وەزارەت ئەوەیە خزمەتێکی شایستە و پێویست بەو خەبات و قوربانی دانەی پێشمەرگە بکرێت، کە بەگیان و خوێنی خۆیان بەرگریان لەخاک و خەڵکی کوردستان کردوە و دەکەن. 
شایانی باسە نەخۆشخانەی پێشمەرگە لەسەر ئەرکی وڵاتی ئەڵمانیا دروست کراوە ماوەی سێ ساڵە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە پێشمەرگە و کەس و کاریان دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.