Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 18:35

ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەرێكی تووڕە داوا لە راوێژكاری ئەڵمانیا دەكات نرخی شاورمە كەمبكاتەوە 

کوردستان TV
100%

بە گوێرەی ڤیدیۆیەك خۆپیشاندەرێكی تووڕە داوا لە ئۆلاف شوڵز، راوێژكاری ئەڵمانیا دەكات نرخی  شاورمە كەمبكاتەوە، ڤیدیۆكە لە سۆشیال میدیاكاندا بە شێوەیەكی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە.
خۆپیشاندەركە لەمیانی سەردانێكی ئۆلاف شوڵز، راوێژكاری ئەڵمانیا بۆ شاری میونشن لە باشووری میونشن لە كۆتایی هەفتەدا، بە راوێژكاری دەڵێت: من 8 یۆرۆ دەدەم بۆ شاورمە و قسە لەگەڵ پوتین بكە، حەز دەكەم تەنها 4 یۆرۆ بدەم بۆ شاورما، تكایە.
وەك ئاماژەیەك بە پێویستی چارەسەركردنی كێشەكانی گرانی تێچووی دابینكردنی وزە كرد، كە لە نرخەكاندا رەنگدانەوەی هەبووە لە كاڵا و خزمەتگوزارییەكان.
راوێژكاری ئەڵمانیا تەنها زەردەخەنەیەكی بۆ خۆپیشاندەرەكە كرد و دواتر سواری ئۆتۆمبێلەكەی بوو كە بەچەند پاسەوانێك دەورە درابوو.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.