بە گوێرەی بەیاننامەیەك، وەك ئامادەكارییەك بۆ پێشكەشكردنیان بە ئەنجوومەنی نوێنەران لە رۆژی پێنجشەمەدا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی راسپێردراو ئەمڕۆ پرۆسەی وردبینی كۆتایی بۆ ناوی كاندیدەكان بۆ وەرگرتنی پۆستە وەزارییەكان لە حكوومەتی نوێ ئەنجام دەدات.
بە گوێرەی بەیاننامەیەكە پرۆسەی وردبینییەكە بۆ پشكنینی ناوەكان لەلایەن لیژنەیەكی تایبەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی ناوخۆ - بەڵگەی تاوان، و دەستەكانی دەستپاكی و لێپرسینەوە و داد ئەنجام دەدرێت.
هەروەها لیژنەكان پشتڕاستی ئەو بڕوانامە ئەكادیمییانە دەكەن كە لەلایەن كاندیدەكانەوە پێشكەش دەكرێن، هەروەها پشتڕاستی دەكەنەوە كە ئایا پێشینەی تاوان لە دژی یەكێكیان هەیە یان نا، هەروەها دڵنیا دەبن لە سەلامەتی پێگەی ئەوان لە دەستەكانی دەستپاكی و لێپرسینەوە و دادپەروەری.
محەممەد شیاع سوودانی وردبینی كۆتایی بۆ ناوی كاندیدەكان ئەنجام دەدات

کاتی خوێندنەوە
کەمتر لە خولەکێک
(105 وشە)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.