Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 18:38

مه‌سرور بارزانی: به‌گه‌ڕخستنی پاڵاوگه‌ی لاناز هه‌لی كار له‌ كوردستان ده‌ره‌خسێنێت

کوردستان TV
100%


بەئامادەبوونی مەسرور بارزانی رێوڕەسمی بەگەڕخستنی پاڵاوگەی لاناز بەڕێوەچوو.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26 ی 10 ی 2022، به‌ئاماده‌بوونى مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێوڕەسمی بەگەڕخستنی پاڵاوگەی لاناز بەڕێوەچوو.
له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: خۆشحالم ئه‌مرۆ بۆ به‌گه‌ڕخستنی پڕۆژه‌ی پاڵاوگه‌ی لاناز له‌گه‌ڵتانم، حۆشحاڵم له‌م ماوه‌یه‌دا له‌دانانی به‌ردی بناغه‌ی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی گرنگ ئاماده‌بووم.
مه‌سرور بارزانی گوتیشی،  به‌گه‌رخستنی پاڵاوگه‌ی لاناز له‌ خه‌لكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبیت،  به‌گه‌رخستنی ئه‌م پاڵاوگه‌یه‌ش هه‌لی كار له‌ كوردستان ده‌ره‌خسێنێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی،  هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن سامانێكی  سروشتی زۆر و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ ، رژێمه‌كانی پێشوو سامانی كوردستانیان بۆ كرینی چه‌ك و وێرانكاری به‌كار هێناوه‌ ، ئێمه‌ پێش راپه‌رین نه‌ماتوانیوه‌ سوود له‌و سامانه‌ بینین،  سامانی كوردستان خراوه‌ته‌ خزمه‌ت گه‌لی كوردستان و عێراق .
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ ده‌ستووری عێراقدا دیاری كراوه‌ كه‌ چۆن هه‌رێمی كوردستان سامانه‌ سروشتییه‌كانی به‌كارده‌هێنێت، به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك كه‌س به‌حه‌زی خۆیان ته‌فسیریان بۆ ده‌ستوور كرد،  عێراق خاوه‌ن سامانێكی زۆره‌ به‌ڵام به‌خراپ ئیداره‌ دراوه‌. له‌ به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: گرنگییه‌كی زۆرمان به‌كه‌رتی نه‌وت و گاز داوه‌، ده‌مانه‌وێ سه‌رچاوه‌كانی داهات زیاد بكه‌ین، پاڵاوگه‌ی لاناز له‌سه‌ر ستاندارێكی جیهانی به‌رز كارده‌كات. 

جێگای ئاماژه‌ پێدانه‌، پاڵاوگه‌ی لاناز له‌ڕۆژێكدا، 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو ده‌پاڵێوێت،پاڵاوگه‌ی لاناز نه‌وتی سپی، به‌نزین، گازوایل ، نه‌وتی قورس و سوك به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
به‌رهه‌می قیڕی پاڵاوگه‌ی لاناز هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا و وڵاتانی دراوسێ ده‌كرێت، پاڵاوگه‌كه‌ ڕۆژانه‌ توانای به‌رهه‌م هێنانی 75 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خامی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها پاڵاوگه‌ی لاناز ڕۆژانه‌ توانای به‌رهه‌م هێنانی ملیۆنێك و 700 هه‌زار لیتر به‌نزینی هه‌یه‌. 
پاڵاوگه‌ی لاناز  رۆژانه‌ی توانای به‌رهه‌م هێنانی 5 هه‌زار تۆن قیڕی هه‌یه‌، رۆژانه‌ 10 هه‌زار كه‌س له‌هه‌لی كاری پاڵاوگه‌ی لاناز سوودمه‌ند ده‌بێت، پاڵاوگه‌كه‌ خاوه‌نی 64 كۆگای سووته‌مه‌نییه‌. ل

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.