Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 18:38

محه‌مه‌د حه‌لبووسی: سبه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ متمانه‌دان به‌ كابینه‌ی نوێی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ فه‌رمی دوای نیوه‌ڕۆی سبه‌ی پێنجشه‌می دیاری كرد بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی ده‌نگدان و متمانه‌دان به‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی.

محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌ فه‌رمی وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی دایه‌وه‌، كه‌ تێیدا داوای له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردبوو واده‌یه‌ك بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان دیاری بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی ده‌نگدان و متمانه‌به‌خشین به‌ كابینه‌ی وه‌زارییه‌كه‌ی.

حه‌لبووسی له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی نووسیویه‌تی: سبه‌ی پێنجشه‌م ڕێكه‌وتی 27/10/2022 و كاتژمێر 2ی دوای نیوه‌ڕۆ دیاری كرا وه‌ك واده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان و په‌سندكردنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به‌گوێره‌ی مادده‌ی 49/بڕگه‌ی دووه‌م له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆ بۆ پێشكه‌شكردنی ڕاپۆڕتی پڕۆگرامی وه‌زاری كابینه‌ی نوێ به‌ مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ر له‌ ده‌نگدان له‌سه‌ری.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ لیژنه‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك له‌ ڕاوێژكارانی یاسادانان و یاسایی و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی یاسایی و په‌رله‌مان.

جێی باسه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ڕاسپێردراوی به‌ فه‌رمی داوایه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردبوو و تێیدا داوای كردبوو واده‌یه‌ك بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێ و پڕۆگرامی وه‌زاری دیاری بكه‌ن له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی لیستی ناوی وه‌زیره‌كان و هه‌روه‌ها خستنه‌ڕووی سیڤییه‌كانیان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.