Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 18:34

د. شاخەوان عەبدوڵا: ڕەزامەندیمان دا لەسەر داوای متمانەدان بەحکوومەتی نوێ

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 26ـی 10ـی 2022 بە فەرمی ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر گرێدانی دانیشتنی ڕۆژی پێنجشەممە بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی د. شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: دوای چارەسەرکردنی هەڵەکان و چاککردنی  ئەو محەمەد شیاع سودانی داوایەی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کرد، د. شاخەوان عەبدوڵا ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر داوای پێدانی متمانە بەحکوومەتی نوێ و پشتیوانیکردنی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ تەواوکردنی کابینەکەی.

هاوکات ئامادەیی ئەنجوومەنی نوێنەرانیشی نیشان دا بۆ گرێدانی دانیشتنی ڕۆژی پێنجشەممە بۆ دەنگدان لەسەر پرۆگرامی حکوومی و ناوی کاندیدی پۆستە وەزارییەکان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.