Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:23

بەهۆی هێرشێکی چەکداری لە مەزراگەیەکی ئێران 13 کەس کوژران و 21 کەسی دیکەش برینداربوون

کوردستان TV
100%

چەکدارێک ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 26ـی 10ـی 2022 لە مەزارگەی شەهچراغ هێرشی کردە سەر خەڵک و لە ئەنجامدا 13 کەس کوژران 21 کەسی دیکەش برینداربوون.

میدیاکانی ئێران ئاماژە بەوە دەدەن کە چەکدارێک چووەتە مەزراگەی شەهچراغ و تەقەی لە خەڵک کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتن ژمارەی کوژراو و بریندارانی ئاشکرا کردووە و ڕایگەیاند: لە هێرشە چەکدارییەکەدا 13 کەس کوژران و 21 کەسی دیکەش برینداربوون، لەناو بریندارانیش منداڵ و ژنی تێدایە و دۆخی دوو لە بریندارەکانیش جێگیر نییە.

فەرمانەی پۆلیسی پارێزگای فارس باسی لەوە کردووە کە ئەنجامدەری هێرشەکە یەک کەس بووە و دەستگیر کراوە، ئێستا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.