ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ڕووسیا به فه‌رمی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ئه‌تۆمی ده‌ست پێ كرد و هێزه وشكانی و ده‌ریاوانی و ئاسمانییه‌كانی خسته ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه.
كۆشكی كرملین بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مرۆ چوارشه‌م ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا خۆی سه‌رپه‌شتی ئاماده‌كارییه‌كانی هێزی وڵاته‌كه‌ی كردووه بۆ ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ئه‌تۆمی.
پووتین خۆی ئاماده بووه له مانۆڕی ئه‌و هێزه سه‌ربازییانه‌ی ڕووسیا كه به‌رپرسن له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان له كاتی ڕوودانی شه‌ڕی ئه‌تۆمی، تا به‌چاوی خۆی ئاماده‌كارییه‌كان ببینێ و سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌چوونی پلانه سه‌ربازییه‌كان بكات.
دوای مانۆڕه‌كه‌ش، كۆشكی كرملین ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێدا ڕایگه‌یاند: به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی ڤلادیمێر پووتین فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ڕووسیا هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی مه‌شقی شه‌ڕی ئه‌تۆمی و ستراتیجی وشكانی و ده‌ریایی و ئاسمانییان ئه‌نجام دا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه تا دێت و ڕۆژ دوای ڕۆژ شه‌ڕی نێوان سوپای رووسیا و ئۆكراینا به هاوكاری هاوپه‌یمانانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا له سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی جه‌نگ پێ ده‌نێته قۆناغی هه‌ستیاره و شه‌ڕی قورسه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیش له شه‌ڕه‌كه‌دا ده‌كرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.