Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 16:28

پەیامێکی نوێ لە موقتەدا سەدرەوە

کوردستان TV
100%

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەمشەو چوارشەممە 26ـی 10ـی 2022 پەیامێکی نوێی بڵاو کردەوە و هێزە شیعییەکانی بەرپرسیار کرد لەو شێواوییەی لە ماوەکانی ڕابردوو لە عێراق ڕووی دا.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا ڕایگەیاند: من فەرمان بە چاکە دەکەم و خراپە ڕەت دەکەمەوە، خوداش چاودێرە بەسەر کارەکانمانەوە.

ڕاشیگەیاند: ئەو لاربوون و شێواوییەی لە ماوەی ڕابردوو لە عێراق دروستبوو، بەهۆی هێزە سیاسییە شیعییەکانەوە بوو، ئامانجی من تەنیا نزیکردنەوەیان بوو لە گەل، بۆ ئەوەی هەست بە ئازارەکانیان بکەن. ئاماژەی بەوەش داوە کە لەوانەیە ئەوە ڕێگەیەک بێت بۆ ڕازیبوونی خودا لێیان.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە محەمەد شیاع سوودانی بە فەرمی داوای دانیشتنی پەرلەمانی کرد بۆ متماندان بە کابینەکەی، لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقەوە ڕەزامەندی لەسەر داواکەی درا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.