Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 16:24

د. کەمال کەرکووکی لەبارەی داستنی سحێلا: پێشمەرگە بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی داستانێکی گرینگ و پڕ شانازی تۆمار کرد

کوردستان TV
100%

د. کەمال کەرکووکی جەخت دەکاتەوە کە داستانی سحێلا داستانێکی گرنگ و پڕ شانازی بوو، بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆک بارزانی تۆمار کرا و بۆ ھەمیشەش لە مێژووی ڕووناک و پرشنگداری گەلەکەمان دەدرەوشێتەوە.

د. کەمال کەرکووکی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووك-گەرمیان لە پەیامێکدا سەبارەت بە داستانی سحێلا ڕایگەیاند: پێشمەرگەکانی کوردستان بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ پاراستنی ھەرێمی کوردستان داستانێکی گرینگ و پڕ شانازییان تۆمار کرد.

دەقی پەیامەکەی د. کەمال کەرکووکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووك-گەرمیان:-

لە بەربەیانێکی زووی ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ، پێش پێنج ساڵ، پێشمەرگە سەربەرزەکانی کوردستان لە بەرەی سحێلا ھەڵۆ ئاسا باوەڕ بە خۆ و بە خواو و بە ڕەوایەتیی پرسی کوردستان، فەرماندەیی فەرماندەکان و گشت فەرماندە و بەرپرس و پێشمەرگە قارەمانەکان لە سحێلا بە سەرپەرەشتیی ڕاستەوخۆی ڕێزدار جەنابی سەرۆك کاك مسعود بارزانی، بۆ پاراستنی ھەرێمی کوردستان داستانێکی گرینگ و پڕ شانازییان تۆمار کرد کە بۆ ھەمیشە لە مێژووی ڕووناک و پرشنگداری گەلەکەمان دەدرەوشێتەوە.

داستانی پردێ و داستانی سحێلا پیلانی خیانەتکارانی 16ـی-ئوکتۆبەر و ماسکی دەموچاویانی ھەڵماڵی و مێشکی نەخۆشی داگیرکەرانی لە گۆڕ نا و پایتەخت و ھەرێمی کوردستانیان پاراست.

سڵاو لە ڕوحی پاکی شەھیدانی سحێلا

سڵاو بۆ فەرماندەیی فەرماندەکان و گشت فەرماندە و پێشمەرگەکانی داستانی سحێلا

دکتۆر کەمال کەرکووکی

سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی

کەرکووک-گەرمیان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.