Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:02

داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر مەزارگەیەکی ئێران ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

ڕێخکراوی تیرۆریستی داعش ئەمشەو چوارشه‌ممه‌  26ـی 10ـی 2022 به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مه‌زارگه‌ی شەهچراغ له‌ شاری شیرازی‌ باشووری ئێران ڕاگه‌یاند.

ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ڕایگەیاند: چەكدارێكی داعش هێرشەكەی ئەنجام داوە و ژمارەیەک پۆلیس و پاسەوانی ئێرانی مەزارەكەیان كردۆتە ئامانج.

ڕاشیگەیاند: پاشان شیعەکان لەناو مەزارەکە گردبوونەتەوە و لە ئەنجامدا نزیکەی 20 کەس کوژراون و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە چەکدارێک هێرشی کردە سەر مەزارگەی شەهچراغ و لە ئەنجامدا 13 کەس کوژران 21 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاندبوو کە هێرشەکە لەلایەن "تیرۆریستێکی تەکفیری" چەکدارەوە ئەنجام دراوە و دەستگیر کراوە، لە کاتێکدا ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بەڵێنی "وەڵامدانەوەی توند"ی بۆ ئەم هێرشە دابوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.