وەزارەتەكانی دەرەوە و گەنجینەی ئەمریكا، 14 بەرپرس و سێ دامەزراوەی ئێرانی خستە لیستی سزاكانییەوە كە رۆڵیان هەبووە لە بەكارهێنانی توندوتیژی لە دژی خۆپیشاندەران.
ئانتۆنی بڵینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە 40 رۆژ بەسەر گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە دوای دەستگیركردنی لەلایەن پۆلیسی ئیرشادەوە تێدەپەڕێت و ئەمریكا هێشتا سوورە لەسەر پاڵپشتیكردنی خۆپیشاندانەكانی گەلی ئێران.
بڵینكن جەختی لەوە كردووەتەوە كە ئیدارەی واشنتۆن سوورە لەسەر سزادانی ئەوانەی كە بەرپرسن لە "سەركوتكردنی بێبەزەییانەی" خۆپێشاندانەكانی سەرانسەری ئێران و گوتی: " وەزارەتەكانی دەرەوە و گەنجینە، بۆ نیشاندانی بەڵێنەكانمان سەبارەت بە بەكارهێنانی سەرجەم رێكارە گونجاوەكان بۆ لێپرسینەوە لە حكوومەتی ئێران، ئەوە رادەگەیەنین كە بە بەكارهێنانی پێنج دەسەڵاتی جیاواز سزا بەسەر 14 كەسایەتی و سێ دامەزراوەی ئێرانیدا دەسەپێنین".
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد كە هەریەك لە هیدایەت فەرزادی، سەید حیشمەتوڵڵا حەیات ئەلغایب، حەیدەر پاشاندەدە، موراد فاتحی، موڕتەزا پیری و محەمەد حسێن خوسرەوی كە لە گرتووخانەكانی پارێزگاكانی سیستان و بەلوجستان و كوردستان و گرتووخانەی ئەڤین و سیستمی گرتووخانەكانی ئێران كاربەدەستن، خراونەتە لیستی سزاكانەوە.
ئانتۆنی بڵینكن لە راگەیەندراوەكەیدا باسی لەوە كردووە كە پارێزگاری سیستان و بەلوجستان، حسێن مودەریس خیابانی و فەرماندەكانی سوپای پاسداران لە پاریزگای سیستان و بەلوجستان، محەمەد كازمی، عەباس نیلفرۆشان و ئەحمەد شەفاهی خستووەتە لیسی سزاكانییەوە.
بڵینكن راشیگەیاند، بەهۆی هاوكاریی لە پێگەیاندنی راهێنانی هاكەر و ئاسایشی سایبەریی، ئەكادیمیای راڤین و هەردوو دامەزرێنەرەكەی سەید موجتەبا موستەفاڤیاند و فارزین كەریمی و كۆمپانیای سامانە گۆستارساهابیشیان خستووەتە نێو لیستی سزاكانەوە.
ئەمریكا 14 بەرپرس و سێ دامەزراوەی ئێرانی خستە لیستی سزاكانییەوە
ئەمریكا هێشتا سوورە لەسەر پاڵپشتیكردنی خۆپیشاندانەكانی گەلی ئێران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.