Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 16:23

سبه‌ی پالەوانێیەتی تیروکەوانی کراوەی کوردستان بۆ كوڕان و كچان لەسلێمانی ده‌ستپێده‌كات

کوردستان TV
100%

لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان،بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تیروکەوانی کوردستان، سبه‌ی هه‌ینی 28 ی 10 ی 2022، پالەوانێیەتی کراوەی  تیروکەوانی یانەکانی کوردستان بۆ كوڕان و كچان له‌شاری سلێمانی دەست پێدەکات و بۆ رۆژی شه‌ممه‌ش  بەردەوام دەبێت.
پالەوانێتییەکە كاتژمێر 9 ی به‌یانی  به‌ به‌شداری 14 یانه‌ی كوردستانی له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان  لە یاریگای یانەی وەرزشی یانەی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بەرێوەچوونی کارو چالاکییەکانی یەکێتییە ناوەندییە وەرزشییەکانی کوردستان بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بەپشتگیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.

راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
27 ی 10 ی 2022

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.