Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 16:24

پیاوێكی چینی بۆ ئەوەی تۆڵەی كچەكەی بكاتەوە قرژاڵێكی زیندوو قووت دەدات

کوردستان TV
100%

پیاوێك لە چین دوای خواردنی قرژاڵێكی زیندوو بە سەختی نەخۆش كەوتووە، دیارە لە "تۆڵەسەندنەوە"دا بووە، دوای ئەوەی قراژاڵەكە گازی لە كچەكەی گرتووە.
ئەو پیاوە تەمەن 39 ساڵە و ناوی لوو و خەڵكی ژێجیانگ لە رۆژهەڵاتی چینە، دوای ئەوەی كۆرپەی قرژاڵێك هێرشی كردۆتە سەر كچەكەی، تووڕە بووە و بڕیاریداوە بە زیندوویی قووتی بدات، بۆ ئەوەی تۆڵەی كچەكەی بكاتەوە.بەڵام پیاوەكە دوای دوو مانگ بە ئازارێكی سەختی پشتەوە ناچار بوو بچێتە نەخۆشخانە.
لە پشكنینی سەرەتایی پزیشكیدا ئاماژە بە گۆڕانكاری نەخۆشی لە سنگ و سكی و جگەر و كۆئەندامی هەرسدا كراوە، بەڵام پزیشكەكەی نەیتوانیوە هۆكاری دروستی نەخۆشییەكە دیاری بكات. بەڵام پاشان هاوسەرەكەی ڕووداوی قووتدانی قرژاڵە زیندووەكەی بیركەوتەوە كە پزیشكان بۆیان دەركەوتووە ئەمە سەرچاوەی ئازارەكە بووە.
لەوبارەیەوە دكتۆر كاو كیان، بەڕێوەبەری بەشی گەدە و ڕیخۆڵە لە نەخۆشخانەی سێر رێن ران شو لە شاری هانگژۆ بەر لە زانینی هۆكاری نەخۆشی پیاوەكە دەڵێت: چەندین جار پرسیارمان لێكرد كە ئایا یارییەك یان شتێكی نائاسایی قووتداوە، هەر شتێك كە ببێتە هۆی هەستیاری، بەڵام گوتی نەخێر.
 

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.