Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 16:29

ته‌رمی كچێكی 17 ساڵ له‌ به‌رده‌ڕه‌ش دۆزرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


ته‌رمی كچێكی 17 ساڵ له‌سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش كه‌ ئاسه‌واری گولـله‌ به‌جه‌سته‌وه‌ دیار بووه‌ دۆزرایه‌وه‌.

به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27 ى 10 ى 2022، ته‌رمی كچێكی 17 ساڵ له‌سنووری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش له‌پارێزگای دهۆك كه‌ ئاسه‌واری گولـله‌ به‌جه‌سته‌وه‌ دیار بووه‌ دۆزرایه‌وه‌، له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌، عه‌مید سه‌عدی به‌رزنجی به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زای به‌رده‌ره‌ش به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمه‌كانی سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان  له‌ڕووداوێكدا، تیمه‌كانمان گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌و كه‌ ده‌ركه‌وت كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ به‌ناوی(ش،ص،م) ئاسه‌وای گولـله‌ به‌جه‌سته‌یه‌وه‌ دیاربووه‌.

راشیگه‌یاند: به‌پێی ڵێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ڕووداوه‌كه‌ خۆكوژی بووه‌، پێشتر ئه‌و كچه‌ دووچاری نه‌خۆشی ده‌روونی هاتبوو. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.