Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 16:21

پێشبڕكێی ئه‌سپ سواری یانه‌كانی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی ئه‌سپ سواری كوردستان، سێییه‌مین پێشبڕكێی ئه‌سپ سواری یانه‌كانی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 پێشبڕكێییه‌كه‌ سبه‌ی هه‌ینی 28 ى 10 ى 2022، كاتژمێر 2:30 پاش نیوه‌ڕۆ له‌شاری هه‌ولێر - نزیك گۆڕستانی گرده‌ ڕه‌شه‌ ده‌ستپێده‌كات و تا كاتژمێر 5 ى ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت. 
كاروچاڵاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌ ناوه‌ندییه‌ وه‌رزشییه‌كان به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به‌پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌. 

راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان 
27 ى 10 ى 2022

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.