یاریزانانان و داوه‌ران دوای به‌شداری كردنیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له پاڵه‌وانێیه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه له‌وڵاتی سووریا به‌رێوه‌چوو گه‌ڕانه‌وه پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
د.دلزار حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد، كه‌سێ یاریزانی یانه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كه‌ن له پاڵه‌وانێیه‌تیه‌كه‌دا به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له 19 ى 10 تاوه‌كو 26 ى 10 له‌دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا پاڵه‌وانێیه‌تی شه‌تره‌نجی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه به به‌شداری 6 وڵاتی عه‌ره‌بی به‌رێوه‌چوو، ئێمه‌ش سێ یاریزانمان به‌ناوه‌كانی سارا مەسعود،پەروا پشتیوان، ئاریكار ئومێد، به‌شداربوون له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها 2 داوه‌ری یانه‌كه‌شمان به‌ناوه‌كانی پشتیوان ئه‌حمه‌د و ئیمان ئه‌كبه‌ر محه‌مه‌د به‌شداربوون بۆ به‌رێوه‌بردنی پاڵه‌وانێتییه‌كه.
د.دلزار حه‌مه ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه خۆشبه‌ختانه له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان سارا مه‌سعود پله‌ی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵ میدالیای زیوی به‌ده‌ست هێنا، هه‌روه‌ها په‌روا پشتیوان ئه‌حمه‌د پله‌ی سێییه‌می دووباره و میدالیای بڕۆنزی به‌ده‌ست هێنا.
سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه هه‌ر له‌پاڵه‌وانێیه‌تیه‌كه‌دا، داوه‌رانی یانه‌كه‌مان پشتیوان ئه‌حمه‌د و ئیمان ئه‌كبه‌ر محه‌مه‌د وه‌ك باشترین ناوبژیوانی پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌ستنیشانكران و رێزلێنانیان پێشكه‌ش كرا.
د.دلزار حه‌مه ساڵح گوتیشی، به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتانه بۆ یانه‌كه‌مان شانازییه‌كی دیكه‌ی یانه‌كه‌مانه له‌مێژووی یاری شه‌تره‌نج له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و عێراق و ناوچه‌كه و وڵاتانی عه‌ره‌بی تۆماری ده‌كات.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.