كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رو وێژه‌ی كوردی /مه‌ڵبه‌ندی گشتی هه‌ولێر له یادی یۆبیلی زێرینیدا، خولێك بۆ هونه‌رمه‌ند "مامۆستا فتحی كریم" له‌سه‌ر چۆنییه‌تی سیناریۆ نووسین ساز ده‌كات .
خووله‌كه،له رێكه‌وتی29/10/2022 ده‌ست پێده‌كات ،ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی نووسینی سیناریۆ بۆ ماوه‌ی (45) رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت ،له هه‌فته‌ی سێ رۆژه خوله‌كه له دوای كاتژمێر 3 ی ئێواره ده‌ست پێده‌كات وه خوله‌كه بێ به‌رامبه‌ره ، وه‌كو هاوكاریك بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌شدار ده‌بن .
هه‌ر ئاره‌زوومه‌ندێك حه‌زده‌كات به‌شداربێت سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رو وێژه ی كوردی – مه‌ڵبه‌ندی گشتی بكه‌ن بۆ ناو تۆمار كردن.
شایانی باسه هونه‌رمه‌ند مامۆستا فه‌تحی كریم ،له ئه‌مریكا بڕوانامه‌ی له بواری سینه‌ما به ده‌ست هێناوه.
ئا- كامران
له هه‌ولێر خوولێك له‌سه‌ر "سیناریۆ نووسین" ده‌كرێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.