له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی ئه‌وروپا ناسراو به یۆرۆپالیگ، ئه‌مشه‌و چه‌ند یاریه‌كی گرنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م یاری لوتكه له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئایندهۆڤن و ئه‌رسناڵ ده‌بێت، هه‌ردوو یانه له پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه دان، ئه‌رسناڵ دوازده خالی هه‌یه‌و له پێشه‌نگه، ئایندهۆڤنیش به حه‌وت خاڵ له پله‌ی دووه‌م دێت، بۆیه بردنه‌وه‌ی سێ خاڵی یاریه‌كه بۆ هه‌ردوو یانه گرنگه، بۆ ئه‌رسناڵ گه‌یشتن بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگه‌ر ده‌كات، بۆ ئایندهۆڤنیش جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌رسناڵ كه‌م ده‌كاته‌وه.
هه‌ر ئه‌مشه‌و له كۆمه‌له‌ی پێنجه‌می یۆرۆپالیگ یاری گرنگ و ئاگرین به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ر چوار یانه‌ی ئه‌م كۆمه‌له‌یه پێنج خالیان هه‌یه، بۆیه بردنه‌وه‌ی سێ خالی یاریه‌كه بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك گرنگه تا پێگه‌ی له پێشه‌نگ به‌هێز بكات.
له‌م گه‌ڕه‌دا لازیۆی خاوه‌نی په‌ی سێیه‌م میوانداری یانه‌ی میتیلاندی دووه‌می ڕیزبه‌ند ده‌كات، فینۆرد رۆتردامیش ده‌بێته میوانی شتۆرم گراتس.
له لایه‌كی دیكه‌و له گرووپی دووه‌م یاری لوتكه‌و یه‌كلایی كه‌ره‌وه له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی فه‌نه‌رباخچه‌ی توركی و رینی فه‌ره‌نسی ده‌بێت، هه‌ردوو یانه ده خاڵیان هه‌یه‌و به‌رامبه‌ر بوونیش له به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رنه‌رباخچه‌یه به جیاوازی گۆڵ.
له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی ئه‌وروپا ئه‌مشه‌و چه‌ند یاریه‌كی گرنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.