له تاشقه‌ندنی پایته‌ختی ئۆزبه‌كستان، یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا ڕێوڕه‌سمی ڕاكێشانی تیروپشكی جامی ئاسیای بۆ خوار ته‌مه‌نی بیست ساڵ سازكرد.
پاڵه‌وانێتیه‌كه له یه‌ك تا هه‌ژده‌ی ئاداری ساڵی داهاتوو له یاریگاكانی ئۆزبه‌كستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له تیروپشكه‌كه‌دا شازده هه‌ڵبژارده به‌سه‌ر چوار گرووپ دابه‌شكران، له هه‌ر گڕوپێك دوو هه‌لبژارده ده‌گه‌نه قۆناغی چاره‌گی كۆتایی.
به‌پێی ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه هه‌لبژارده‌ی ئۆزبه‌كستانی میواندار شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق و ئه‌نده‌نووسیاو سوریا له‌یه‌ك كۆمه‌ڵه كۆبونه‌وه، له گرووپی دووه‌م هه‌ڵبژارده‌كانی قه‌ته‌ر و ئوسترالیا و ئێران و ڤێتنام به‌یه‌كه‌وه ركابه‌ری ده‌كه‌ن، گروپی سێیەم هه‌لبژارده‌كانی عومان و ئوردن و تاجیكستان و كۆریای باشوور به‌خۆوه‌ده‌گرێت، له كۆمه‌له‌ی چواره‌م و كۆتاییش هه‌لبژارده‌كانی ژاپۆن و سعودیه‌و چین و قیرغیستان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ركابه‌ری ده‌كه‌ن.
ڕێوڕه‌سمی ڕاكێشانی تیروپشكی جامی ئاسیای بۆ خوار ته‌مه‌ن بیست ساڵ ئه‌نجامدرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.