دوای ئەوەی لە خۆپیشاندانەكانی شەوی ڕابردووی شارەكانی كوردستانی ئێران كە 13 شاری گرتەوەو دوو هاووڵاتی لە شارەكانی مەهاباد و سنە بە ناوەكانی ئیسماعیل مەولوودی و محەممەد شەریعەتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی شەهید بوون. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جارێكی دیكە خەڵكی مەهاباد دەستیان بە ناڕەزایی دەبڕین و خۆپیشاندان كردەوە.
لە ئێستادا خۆپیشاندەران لە مەیدانی چوارچرا گردبوونەتەوەو بەرەو بینایەی پارێزگای شارەكە دەڕۆن، هاوكات هێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران، تەقە لە هاووڵاتیان دەكەن.
دوێنێ چوارشەممە چل رۆژ بەسەر مەرگی ژینا ئەمینی سیمبۆل و جوڵێنەری راپەڕینی ئازادیخوازانی ئێران تێپەڕبوو، كە بەدەستی هێزە ئەمنیەكانی ڕژیمی ئێران شەهیدكرا. بە مەبەستی بەشداریكردنی لە چلەی شەهیدكردنیشی ژمارەیەكی زۆر لە ئازادیخوازانی ئێران روویان لە شاری سەقز كردو خۆپیشاندان و ناڕەزاییش چەندین شاری ئێرانی گرتەوە.
لەمەهاباد خۆپیشاندان دەستی پێكردو هێزە ئەمنییەكان تەقە لە هاووڵاتیان دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.