سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە یەک ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگای دوو سایدی ھەولێر -خەبات.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 27 ى 10 ی 2022، له راگهیاندراوێكدا، فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پێناو دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکانی کوردستان ، بەمەبەستی خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و سەلامەتی زیاتری شوفێران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی بڕی یەک ملیار و 201 ملیۆن و 312 ھەزار دینار بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە ڕێگای دوو سایدی ھەولێر-خەبات ، بە شێوەی ڕاگواستن لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای ھەولێر بۆ ساڵی 2022.
مهسرور بارزانی ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە 1 ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگای دوو سایدی ھەولێر - خەبات

کاتی خوێندنەوە
کەمتر لە خولەکێک
(102 وشە)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.