ئەمڕۆ پێنج شەممە 27-10-2022 جووتیار عادل، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: یەكێك لە ئامانجەكانی كابینەی نۆیەم چاكسازییە و حكومەت زیاتر لە 100 ملیار دیناری بۆ كەرتی پەوەردە تەرخان كردووە.
هەروەها گوتی: زیاتر لە 30 هەزار پێشمەرگەی یەكەكانی 70 و 80 خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان گوتیشی: تا كۆتایی ئەمساڵ سێ پڕۆژەی دیكەی گرنگ رادەگەیەنین.
هەروەها جووتیار عادل، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەمەشكرد كە لەم نزیكانە وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 بڵاودەكاتەوە.
گوتەبێژی حكومەت : لەم نزیكانە خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 بڵاودەكرێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.