به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه له‌هۆڵی مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه، مه‌راسیمێكی ڕێزلێنانی بۆ شوێنه‌وارناس ئاركیۆلۆجی و شانۆكاری دێرینی شاری هه‌ڵه‌بجه(شێخ موعته‌سه‌م شێخ ڕه‌شید) سازكرد.
سه‌ره‌تا ،به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری وهونه‌ری هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێز(محه‌مه‌د فه‌تاح) وتاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری خوێنده‌وه، پاشان به‌ڕێز پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه(مامۆستا ئازاد تۆفیق) به‌وتارێك به‌شداری مه‌راسیمه‌كه‌ی كرد، له‌پاشان ژیاننامه‌ی كاك شێخ موعته‌صه‌م له‌چه‌ند دێڕێكدا خوێنرایه‌وه ،(شێخ موعته‌صه‌م) به‌پێشكه‌ش كردنی چه‌ند په‌یڤێك وگێڕانه‌وه‌ی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی مێژوو مه‌راسیمه‌كه‌ی ڕازانده‌وه، خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ی پێبه‌خشرا و چه‌پكه‌گوڵی ڕێكخراوی دۆستانی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن مامۆستا (كۆچه‌ر ئه‌نوه‌ر میرزا تۆفیق )به‌خشرایه ناوبراو مامۆستا كۆچه‌ر به‌وته‌یه‌ك هه‌ندێك یاده‌وه‌ری شێخ موعته‌صه‌می گێڕایه‌وه.
له‌كۆتایدا كتێبی(گه‌شتێك به‌ناو ڕۆژگاره به‌سه‌رچوه‌كان) له‌نوسینی (موعته‌سه‌م شێخ ڕه‌شید) به‌خشرایه ئاماده‌بووان.
فۆتۆ/ عه‌لا ڕه‌مه‌زان
ئا- كامران
مه‌راسیمێكی ڕێزلێنان بۆ شوێنه‌وار ناس و شانۆكار"شێخ موعته‌سه‌م شێخ ڕه‌شید" به‌رێوه‌چوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.