سەرۆک کۆماری عێراق دکتۆر لەتیف جەمال رەشید رۆژی پێنجشەممە 27ی ئۆکتۆبەری 2022 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز گریگۆری گالیگان باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق
لە دیدارێکدا باڵیۆز پیرۆزبایی خۆی و حکومەتی کەنەدای گەیاند بە فەخامەتیان بە بۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆک کۆمار.
سەرۆک کۆمار سوپاسی بالیۆزی کرد بۆ پیرۆزبایی و دەربڕینەکانی ، جەختی کردەوە لە گرنگی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری لەگەڵ کەنەدا و پەرەپیدانی ئاستی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوو وڵات و گەلی دۆست بکات.
سەرۆك كۆمار ئاماژەی کرد بە رۆڵی كارای كەنەدا لە پرۆسەی پاکردنەوەی مین لە هەموو ناوچەكانی عێراق بەتایبەت لە هەرێمی كوردستان، ئاماژەشی بەوەدا پاکردنەوەی وڵات لە مین ئەركێكی مرۆییە كە ئامانج لێی فەراهەمكردنی كەشێكی پاك و سەلامەتە بۆ گەشەپێدانی ئابوری و ژیانی کۆمەڵایەتی
هەر لەو دیدارەدا ، سەرۆک کۆمار ئەو هەوڵانەی کەنەدای دۆستی لەم بوارەدا بە بایەخەوە وەسفکرد، بە شێوەیەک کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ژیان و تەندروستی هاوڵاتیان دەبێت و ژینگە لە پێشێلکاری و وێرانکاری دەپارێزێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.