وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ركۆنه‌ی هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی دوێنێ چوارشه‌می یه‌كێك له مه‌زارگه ئاینییه‌كه‌ی ئێران كرد كه كوژرانی 13 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له 21 كه‌سی لێ كه‌وتبووه‌وه.
شه‌وی ڕابردوو هێرشی چه‌كداری كرایه سه‌ر مه‌زارگه‌ی ئایینی شا جه‌راغ كوڕی ئیمام مووسا كازم له شاری شیراز، هه‌ر دوای هێرشه‌كه‌ش ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ده‌كه‌ین كه دوێنێ چوارشه‌م كرایه سه‌ر مه‌زارگه‌یه‌كی ئایینی له شاری شیراز، كه بووه هۆی كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س.
ڕاشیگه‌یاند: حكوومه‌تی عێراق هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی به‌رامبه‌ر تیرۆر و توندوتیژی و توندڕه‌وی ئایدیۆلۆژی هه‌یه كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تی ده‌كاته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌روه‌ها هاتووه: له‌م كاته سه‌خته‌دا ئێمه هاوخه‌می حكوومه‌ت و گه‌لی ئێرانین، پرسه و سه‌ره‌خۆشیش ئاراسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێراش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
جێی باسه میدیاكانی ئێران ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ژماره‌ی برینداره‌كانی مه‌زارگه ئاینییه‌كه به‌هۆی هێرشه‌كه زیاتر بوو له 40 كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.