جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی تایبه‌تییه‌كه‌ی په‌رله‌مان ته‌واوكردنی كاره‌كانی پێداچوونه‌وه به كارنامه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقیان ڕاگه‌یاند، دواتریش به ڕاپۆرتێك ده‌خرێته به‌رده‌ست په‌رله‌مانتاران بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ودا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ.
نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: بە سەرۆكایەتی دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەو لیژنە تایبەتەی بەپێی فەرمانی پەرلەمانی(176) و لەسەر راسپاردەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەن و ئەندامێتی (راوێژكاری كاروباری یاسادانان، بەرێوبەری گشتی یاسایی، بەرێوبەری گشتی كاروباری پەرلەمانی) پێكهێنرا، كەمێك لەمەوبەر كارەكانی تەواو كرد.
بڵاویشی كرده‌وه: لە كۆبونەوەكه‌ی كه‌مێك پێش ئێستای لیژنه تایبه‌ته‌كه‌ی په‌رله‌مان پێداچوونەوە بە كارنامه‌ی حكوومەت كرا كە لەلایەن محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوەوە رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی كرابوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه راپۆرتێك لەسه‌ر كارنامه‌كه ئامادەكراوه و تێیدا تێبینییەكانی لیژنەكە تۆمار كراوه، تێبینییه‌كانیش بەرز دەكرێتەوە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی بیخاتە بەردەم پەرلەمانتاران لە دانیشتنی دەنگدانی ئه‌مشه‌وی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.