كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان و متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی ده‌ستی پێ كرد.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: له دانیشتنه‌كه‌دا 254 په‌رله‌مانتار له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان ئاماده‌ن.
له دانیشتنه‌كه‌دا كارنامه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق ده‌خوێندرێته‌وه و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێ، دواتریش لیستی ناوی وه‌زیره‌كان به‌ربژێره‌كان پێشكه‌شی په‌رله‌مانتاره ئاماده‌بووه‌كان ده‌كرێ له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی سیڤییه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی متمانه‌به‌خشین پێیان.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان كاره‌كانی پێداچوونه‌وه‌یان به كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی ته‌واو كرد، بڕیاره هه‌ر ئه‌مشه‌و له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان بخرێته به‌رده‌ستی په‌رله‌مانتاران بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.