ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ده‌نگدان و متمانه‌دان به حكوومه‌تی نوێی عێراق ئه‌نجام دا و تێیدا محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو له ده‌ستپێكی دانیشتنه‌كه‌دا وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
كوردستان تیڤی به‌شێك له وتاره‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی ده‌خاته‌ڕوو:-
سوودانی گوتی: جێگای شه‌رفه‌مه‌ندی ئێمه‌یه ئه‌مڕۆ له ماڵی ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی ئاماده‌بم، به‌پێی مادده‌ی هه‌فتا و شه‌شی – چواره‌می ده‌ستووری عێراق، به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت و كابینه‌ی حكوومی پێشكێش بكه‌م، به‌هیوای ئه‌وه‌ی بروای نوێنه‌رانی گه‌ل بده‌ست بێنین و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێش له‌بواره‌كانی جێبه‌جێكردنی بكه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: تیمی وزاری ئێمه به‌رپرسیاری خۆی هه‌ڵده‌گرێت له‌م قوناغه‌دا كه جیهان گۆڕانكاری و ململانێی سیاسی و ئابووری گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، كه ته‌حه‌دی نوێ بۆ وڵاته‌كه‌مان زیاد ده‌كات كه خۆی له‌به‌ر قه‌یرانه كه‌له‌كه‌بووه‌كان ده‌ناڵێنێت كه كاریگه‌رییه‌كی زیاتری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی و ژینگه‌یی هه‌یه.
گوتیشی: ئێمه سۆز و په‌یمانێكی راست و دروست به گه‌له مه‌زنه‌كه‌ی خۆمان ده‌ده‌ین كه هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان به‌گه‌ڕ دێخین له‌پێناو سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵگرتنی ئه‌م كاریگه‌رییه له‌سه‌ر هاووڵاتییان، به‌گیانێك كه‌شایسته‌ی ئازایه‌تی عێراقییه‌كان بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: سه‌ركه‌وتنی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت په‌یوه‌سته به بڕوابوونی ئێمه كه عێراقییه‌كان به جیاوازی بیروباوه‌ڕ و ئاراسته‌كانییه‌وه، هه‌موویان كوڕی به‌ڕێزی عێراقی خۆشه‌ویستمانن، كۆبوونه‌وه‌یان له ده‌روبه‌ری ئێمه، ده‌بته هۆی دروستكردنی بنه‌مای سه‌ركه‌وتنی حكوومه‌تی داهاتووی ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت و كرانه‌وه به ڕووی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان، ئینجا چ ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له حكوومه‌ت یان نا.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ گه‌ره‌نتیكردنی هاوكارییه‌كی تۆكمه له‌نێوان ئێوه و تیمی وه‌زرای ئێمه كه رۆلێكی ته‌شریعی و چاودێری ئه‌وها گه‌ره‌نتی بكات كه شایسته‌ی گه‌له‌كه‌مان بێت، كه له‌گه‌ڵ ئێوه ئه‌مانه‌تێكی نوێنه‌رایه‌تیمان پێكه‌وه هه‌ڵگرتووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پێویسته له‌سه‌ر ئێمه هاوكار بین بۆ پێشخستنی كار و كاریگه‌ری ده‌سته‌كانی چاودێری ده‌وڵه‌ت، و به‌هێزكردنی تواناكانی رۆژنامه‌گه‌ری نیشتمانی ئازاد بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆی ببێنێت.
سوودانی گوتیشی: حكوومه‌تی ئێمه ڕدژه له‌سه‌ر زیادكردنی توانا و كاره‌كانی حكوومه‌ته ناوخۆییه‌كان، هه‌روه‌كو له سیسته‌می فیدراڵیدا هاتووه و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌میشه بۆ ئه‌و پرسانه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌چوار چێوه‌ی شه‌راكه‌تێكی راسته‌قینه له‌سه‌ر بنه‌مایی ماف و ئه‌ركه‌كان، هه‌روه‌ها گه‌ره‌نتكردن و پاراستنی سه‌ربه‌خۆی قه‌زا هه‌روه‌كو له ده‌ستووردا هاتووه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ڕاسپێردراو هه‌روه‌ها گوتی: په‌تای گه‌نده‌ڵی هه‌موو جومگه‌كانی ژیانی گرتووته‌وه، له په‌تایی كۆرۆنا مه‌ترسیدارتره، هۆكاریش بوونی ژماره‌یه‌ك له كێشه ئابوورییه‌كانه، له‌گه‌ڵ لاوازكردنی هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت و زیاتربوونی رێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری و خراپی خزمه‌تگوزاریه‌كان، بۆیه به‌رنامه سیاسییه‌كه‌مان ریكارێكی توند و پێویست بۆ رووبه‌ربوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه له‌خۆی ده‌گرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه: ئێمه ڕژدین له‌سه‌ر بیناكردنی ئابووریه‌كی به‌هێزی عێراقی كه بتوانێت گۆرانكاری جۆری له خزمه‌تگوزاریه‌كان بكات، و ده‌رفه‌تی زۆری كار به‌رپا بكات و ده‌رگا به‌روویی وه‌به‌رهێنان بكاته‌وه، هه‌روه‌ها به‌شداربێت له‌به‌هێزكردنی بنه‌ماكانی هاوكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و رێزگرتنی ئالوگۆر بۆ سه‌روه‌ری.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: تیمی وزاریمان كۆمه‌ڵێك له‌بنه‌ماكان جێبه‌جێ ده‌كات بۆ كاركردن له بیناكردنی ئابووریه‌ك كه خزمه‌ت به عێراقییه‌كان بكات له‌ئێستا و ئاینده‌دا، كه بریتین له:-
🔴راگرتنی ئه‌و ره‌وشه ئاڵۆزه‌ی كه‌كه‌رته جیاجیاكانی گرتۆته‌وه.
🔴پاڵپشتیكردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی ته‌واو نه‌كراوه و پرۆژه نوێیه‌كان، كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه پێشكه‌شیان ده‌كرێت هه‌یه.
🔴 رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و بێكاری و هاوكاریكردنی كه‌مده‌رامه‌ته‌كان.
🔴 گۆرانكاری به قوناغ له ئابوورییه‌كی پشتبه‌ستوو به یه‌ك سه‌رچاوه به‌رێگای نوێكردنه‌وه‌ی كاری ئابووری له‌چوارچێوه‌ی چاودێری حكوومه‌ت بۆ بزوێنه‌ری ئابووری كه پشت به وه‌به‌رهێنان و داهێنانی تواناكانی گه‌نجه‌كان ده‌به‌ستێت، بۆ ئه‌كتیڤكردن و دورستكردنی كۆمپانیا بچووك و ناوه‌نده‌كان له‌بواری كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و ته‌كنۆلۆژیای زانیاری و خزمه‌تگوزاری ژینگه‌یی، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌زاره‌ها ده‌رفه‌تی كار به ده‌وڵه‌ت بدات و گه‌شه به وه‌ربه‌هێناین ناوخۆیی و جیهانیش بكات.
🔴 دروستكردنی گۆرانكارییه‌كی جۆری له شاره‌زایی و سه‌روماڵی مرۆیی و تواناكانی ده‌زگاكان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاستی گۆرانكاریه زۆره‌كانی ته‌كنۆلۆژیا بگه‌ین له هه‌موو بواره‌كانی كاریگه‌ر له‌سه‌ر ئابووری و وزه و ژینگه.
🔴كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی قه‌زا بۆ په‌سه‌ندكردن و پێشخستن و نوێكردنه‌وه‌ی یاساكانی تایبه‌ت به‌وه‌ربه‌رهێنان به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی ئابووری هاوچه‌رخ گونجاو بێت.
🔴 سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌جیهان كه به‌هه‌مان ره‌وشی عێراقدا تێپه‌ریون.
🔷️ خوای گه‌وره سامانێكی زۆری به عێراقی به‌خشیوه، گرنگترینیان وزه‌ی مرۆیی داهێنه‌ره، هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌مان ده‌ستپێكردنه به‌وه‌به‌رهێنانی ئه‌م وزه‌یه و پێشخستنی به تایبه‌تی رێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی عێراق گه‌نجه كه شایسته‌ن رۆڵیان هه‌بێت له بیناكردنی وڵات و سوود وه‌رگرتن له شاره‌زایه‌كانینان.
🔷️ یه‌كه‌مین به‌رنامه‌كه‌مان بایه‌خدان به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانه بۆ شوێنی ره‌سه‌نی خۆیان له دوای ته‌واوكردنی هه‌موو پێداویستییه‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه، هه‌روه‌ها بایه‌خ به مافی مرۆڤ و پێگه‌یاندنی ئافره‌تانیش ده‌ده‌م.
🔷️ حكوومه‌ته‌كه‌مان ئه‌ركی چاودێری پێویست و پشتگیری ته‌واو بۆ هێزه چه‌كداره‌كان و هێزه ئه‌منییه ناوخۆییه‌كان ده‌بێت به‌هه‌موو ناوه‌كانییه‌وه، چونكه ئه‌وان گه‌ره‌نتی ئاشتی ناوخۆیی و ئارامی وڵات و جێبه‌جێكردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسان.
🔷️ حكوومه‌ته‌كه‌مان بڕوای وایه كه پێگه‌ی ستراتیژی عێراق و پێگه‌ی هه‌رێمایه‌تی و كاریگه‌ری ئابووریه‌كه‌ی له جیهان، مافی ئه‌وه‌ی پێ ده‌دات كه رۆڵێكی گه‌وره بگرێت و ده‌ربرین له پێگه‌ی خۆی بكات و باشترین په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی ئالوگۆڕ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی عه‌ره‌بی و دۆستی هه‌بێت.
🔷️ سوپاسی نوێنه‌رانی گه‌ل ده‌كه‌م و سۆز و په‌یمان به گه‌لی مه‌زنی عێراق ده‌ده‌م، له سه‌رووی هه‌مووان مه‌رجی باڵای ره‌شید و په‌یمانیان پێ ده‌ده‌م كه هاوكاری گه‌لی عێراق بم له هه‌ر شوێنێكی عێراقی خۆشه‌ویستمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.