ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م به ده‌نگی زۆرینه‌ی ڕه‌های په‌رله‌مانتاران، متمانه‌ی به‌خشییه كابینه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به ئاماده‌بوونی 253 په‌رله‌مانتار، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به مه‌به‌ستی ده‌نگدان و متمانه‌دان به كابینكه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ڕاسپێردراو به‌ڕێوه‌چوو.
له دانیشتنه‌كه‌دا به ده‌نگی زۆرینه‌ی ڕه‌های په‌رله‌مانتاران ده‌نگ له‌سه‌ر كارنامه‌ی كابینه نوێیه‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراقی درا و دواتریش ده‌نگ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م وه‌زیره به‌ربژێره‌كانیش درا.
ئه‌و وه‌زیرانه‌ی له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ده‌نگیان له‌سه‌ردرا و دواتریش سوێندی یاساییان خوارد، بریتی بوون له‌مانه‌ی خواره‌وه:-
خواره‌وه:-
1- فوئاد حوسێن – جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه
2- حه‌یان عه‌بدولغه‌نی عه‌بدولزه‌هره - جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری نه‌وت
3- محه‌مه‌د عه‌لی ته‌میم – جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری پلاندانان
4- ته‌یف سامی محه‌مه‌د – وه‌زیری دارایی
5- سابت عه‌باسی – وه‌زیری به‌رگری
6- عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ڕی - وه‌زیری ناوخۆ
7- ساڵح مه‌هدی تاڵب - وه‌زیری ته‌ندروستی
8- ئیڤان فائیق - وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران
9- ره‌زاق محێبس عه‌جێمی - وه‌زیری گواستنه‌وه
10- عه‌ون زیاب عه‌بدوڵا - وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو
11- ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی - وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
12- ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د حوسێن قاسم - وه‌زیری وه‌رزش و لاوان
13- ئیبراهیم نامس یاسین - وه‌زیری په‌روه‌رده
14- ئه‌سیر داود سه‌لمان - وه‌زیری بازرگانی
15- خالید شوانی - وه‌زیری داد
16- زیاد عه‌لی فازڵ – وه‌زیری كاره‌با
17- هه‌یام مووسه‌وی – وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن
18- عه‌باس مالیكی – وه‌زیری كشتوكاڵ
19- نه‌عیم عه‌بوودی - وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
20- خالید به‌تاڵ نه‌جم – وه‌زیری پیشه‌سازی
21- ئه‌حمه‌د فه‌كاك ئه‌حمه‌د - وه‌زیری رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.