Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 10:32

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی تازەی عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنجشەم 27ی تشرینی یەکەمی 2022، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی هەڵبژێردراوی عێراق کرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی وێڕای ڕاگەیاندنی پشتگیریی خۆی. پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی تازەی عێراق كرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و جەختی لە هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کردەوە.

جێی باسه‌ ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م په‌رله‌مانی عێراق به‌ ئاماده‌بوونی 253 په‌رله‌مانتار و به‌ ده‌نگی زۆرینه‌ی ڕه‌ها متمانه‌ی به‌خشییه‌ كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی و وه‌زیره‌ به‌ربژێره‌كانی و دواتریش هه‌ر له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان سوێندی یاساییان خوارد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.