باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی كرد به بۆنه‌ی متمانه به‌خشینی كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه.
ئالینا رۆمانووسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "پیرۆزبایی له سه‌رۆك وه‌زیرانی نویی عێراق ده‌كه‌م".
ڕاشیگه‌یاند "ئێمه به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه چاوه‌ڕێی كاركردنی پێكه‌وه‌یی ده‌كه‌ین بۆ پێشخستنی ئامانجه هاوبه‌شه‌كانمان له‌م قۆناغه‌دا بۆ عێراق و گه‌له‌كه‌ی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "هاوبه‌شیمان ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له خواستی یه‌كتره‌وه هه‌یه بۆ عێراقێكی دیموكراتی و خاوه‌ن سه‌روه‌ری و ئاسایش و سه‌قامگیری".
جێی باسه ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م محه‌مه‌د شیاع سوودانی به ده‌نگی زۆرینه‌ی ڕه‌های په‌رله‌مانتاران له‌نێو هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی پێ به‌خشرا و هه‌روه‌ها ده‌نگ له‌سه‌ر 21 وه‌زیر له كابینه‌كه‌ی درا و دواتریش هه‌ر له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان سوێندی یاساییان خوارد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.