Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 10:24

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی فیدراڵ دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمشەو پێنجشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی کرد بە بۆنەی متمانەپێدانی لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

سەرۆکی حکوومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی فیدراڵ خواست لە ئەرکی تازەیدا.

لەمبارەیەوە ، سەرۆکی حکوومەت لە تویتێکدا ڕایگەیاند "ئەمشەو بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی قسەم کرد و دڵنیام کردەوە کە پشتیوانیی دەکەم لەپێناو دەستپێکێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، کە ببێتە هۆی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و گفتوگۆ لە بڕی ململانێ و ڕووبەڕووبوونەوە، وڵات پێویستی بەم جۆرە هاوبەشیەیە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.