Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 10:25

شه‌قامێكی سه‌ره‌كی سلێمانی داده‌خرێ

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له‌ ئاگادارییه‌كدا بۆ هاووڵاتییانی شاره‌كه‌ ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی شه‌قامێكی سه‌ره‌كی به‌ڕووی هاتوچۆی شوفێران داده‌خرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: ئاگاداری شۆفێران ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ لە کاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆ ھەینی بەشی ناوەڕاستی پردی خەسرەوخاڵ سەرجەم ئاڕاستەکانی کاری تیادا دەکرێت و بەو ھۆیەوە داخراوە.

 داواشی لە شۆفێران كرد تا ته‌واوكردنی كاره‌كانی‌ شه‌قامه‌كه‌، بۆ هاتوچۆ ڕێگەی شەقامە لاوەکییەکان بەکاربھێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.