یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئاشكرای كرد كه جامی 2023ی سوپه‌ری ئیسپانیا له شاری ڕیازی سعوودیه به‌ڕێوه ده‌چێت كه بڕیاره له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت.
جامی سوپه‌ری پارساڵی ئیسپانیاش به‌هه‌مانشێوه له وڵاتی سعوودییه به‌ڕێوه چوو كاتێك یانه‌ی ریال مه‌درید له ركابه‌ره‌كه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلباوی برده‌وه.
یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاشكرای كرد كه شاری ڕیازی سعوودییه مێوانداریی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا ده‌كات كه له ڕێكه‌وتی 11ی كانوونی دووه‌م تا 15ی هه‌مان مانگ له ساڵی 2023 به‌ڕێوه ده‌چێت.
یانه‌ی ریال مه‌درید وه‌ك پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی ئیسپانیا له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه به‌شدار ده‌بێت، هه‌روه‌ها یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش وه‌ك دووه‌می خوله‌كه به‌شدار ده‌بێت، یانه‌ی ریال بیتیس وه‌ك پاڵه‌وانی جامی شای ئیسپانیا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤالێنسیا كه دووه‌می جامه‌كه بوو.
له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا پاڵه‌وانی خولی ئیسپانیا به‌رامبه‌ر دووه‌می جامی شا یاری ده‌كات، هه‌روه‌ها دووه‌می خولیش ڕووبه‌ڕووی پاڵه‌وانی جامه‌كه ده‌بێته‌وه، واته ریال مه‌درید – ڤالێنسیا، به‌رشه‌لۆنه - ریال بیتیس، براوه‌ی هه‌ردووكیشیان ده‌چنه یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.