دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو محه‌مه‌د شیاع سوودانی ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا و بووه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ڵبژێردراوی عێراق، به‌ڵێنی دا له ماوه‌ی ساڵێكدا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی ئه‌نجام بدرێته‌وه.
سوودانی له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی كارنامه‌ی كابینه‌كه‌یدا له وتارێكدا له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان به‌ڵێنی دا له ماوه‌ی 3 مانگدا یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موار بكاته‌وه و هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ساڵێكیشدا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه چه‌ند ئامرازێكی كاریگه‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌كار ده‌هێنێ و ئه‌و ئامرازانه‌ش له ماوه‌ی 90 ڕۆژدا ده‌ستبه‌كاربن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه موقته‌دا سه‌دڕ ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له ماوه‌ی ڕابردوودا زیاتر له جارێك جه‌ختی له بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی له‌نێو كایه‌كانی حكوومه‌ت و هه‌روه‌ها بڕیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته ده‌كرده‌وه و ئه‌مه‌ی كردبووه مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان یاخود دووركه‌وتنه‌وه‌ی ڕه‌وته‌كه‌ی له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.