Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 10:21

13مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

له‌ شاری هامبۆڕگی ئه‌ڵمانیا به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر و سینه‌ماكاری كورد، 13مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد.

خالید عه‌لی په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له‌ ئه‌ڵمانیا پێی ڕایگه‌یاندین: بە ئامادەبوون و بەشداری ژمارەیەک لە ئەکتەر و دەرهێنەر و سینەماکارانی کورد و میوانان لە هەر چوارپارچەی کوردستان و ژمارەیەک له‌ هونەرمەند و کەسایەتی و ڕووناکبیر و کوردانی دەرەوە، لە شاری هامبۆڕگی  ئەڵمانیا 13مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی کرایەوە .

ڕاشیگه‌یاند كه‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ تا رۆژی 31ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت.

ڕه‌وه‌ند جه‌واد كه‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری فێستیڤاڵه‌كه‌یه‌ بۆ (كوردستان تیڤی) ئاماژه‌ی دا: له‌ فێستیڤاڵی ئه‌مساڵی فیلمی كوردیدا چەندین فیلمی درێژ و دۆکۆمێنتاری و بەڵگە فیلمی جۆراوجۆر نمایش دەکرێن.

ڕاشیگه‌یاند: بابه‌تی فیلمەکان زیاتر لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتووری گەلی کورد دروست کراون.

لای خۆشییه‌وه‌ بڵنت بۆت كه‌ ئەندامی ژووری فێستیڤاڵی فیلمی كوردییه‌ گوتی: دوای نمایشكردنی سه‌رجه‌م فیلمه‌كان، خه‌ڵات ئاماده‌كراوه‌ و به‌سه‌ر باشترین فیلمه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: لە یەکەم ڕۆژی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی، فیلمی (جیران)ی دەرهێنەر مانۆ خەلیل بۆ ئاماده‌بووان نمایش کرا.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ 13مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی ئه‌مساڵدا زیاتر لە 28  فیلم لە سینەماکانی هامبۆڕگ پێشان دەدرێن، لەگەڵ پێشکێشکردنی چەندین نمایش و چالاكی و گورانی کوردیدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.