بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی به فه‌رمی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق پۆستی پۆسته‌كه‌ی ڕاده‌ستی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ڵێژێردراو بكات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ڵبژێردراوی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی كۆ ده‌بێته‌وه و هه‌ندێ بابه‌تی تایبه‌ت به كارنامه‌ی حكوومه‌تی نوێ و پلانه‌كان و كاری داهاتووی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌خاته‌ڕوو.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، سوودانی ده‌چێته كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت و له‌وێ له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دواتریش به فه‌رمی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق وه‌رده‌گرێ.
جێی باسه شه‌وی ڕابردوو له په‌رله‌مانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، ده‌نگ له‌سه‌ر كارنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی و وه‌زیری به‌ربژێره‌كانی درا كه ژماره‌یان 21 وه‌زیر بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.