وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بڵاو كرده‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ژمارنه‌كردنی زمانی كوردی له قوتابخانه‌كاندا و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه زمانی كوردی له قوتابخانه‌كانی عێراق ده‌رنه‌چوونی تێدایه.
ئاڵان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: پاش دەرچوونی گشتاندنێک لە وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵ لە ( 6ی 10ی 2022) سەبارەت بەوەی زمانی کوردی لە قوتابخانەکانی وەزارەتی ناوبراو دەرنەچوونی تێدا نییە و لە تاقیکردنەوەی گشتیی هەژمار ناکرێت، لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە هەر هەمان ڕۆژ لەگەڵیان لە پەیوەندیدابووین.
ڕاشیگه‌یاند: لە ئەنجامی په‌یوه‌ندییه‌كانمان ڕێککەوتین کە شاندێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق سەردانی وەزارەتمان بکەن، بۆیە لە 7ی 10ی 2022 شاندێک لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق بۆ ماوەی سێ رۆژ لە هەرێمی کوردستان مانەوە و گفتوگۆکانمان بەردەوام بوو.
ئالان حه‌مه سه‌عید هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: سەرەنجام کۆنووسێکی هاوبەش نووسراویەوە و بەندە و وەزیری پەروەردەی عێراق لە کابینەی پێشوو لە 13ی 10ی 2022 واژۆمان کرد و ڕەزامەند بووین، مانگێکیش دانرا کە دەبێت هەردوو وەزارەت گشتاندن بەو ڕێککەوتنە دەر بکەین.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی گوتیشی: سەرەنجام هەوڵەکانمان سەرکەوتووبوون و لە 24ی 10ی 2022 بەرێوەبەرایەتی گشتیی هەڵسەنگاندن و ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵ، گشتاندنی پێویستی دەرچوواند کە زمانی کوردی (دەرنەچوون)ی تێدایە و ئەگەر قوتابی لە بابەتی زمانی کوردی نەگەیشتە نمرەی پێویستی دەرچوون، ئەوا بەدەرنەچوو دادەندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.