به‌هۆی بارانبارینی به لێزمه‌ی شه‌وی ڕابردوو و به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و هه‌روه‌ها رۆچوونی زه‌وی، به‌لایه‌نی كه‌م 31 كه‌س له فیلیپین بوونه قوربانی.
میدیاكانی فیلیپین بڵاویان كرده‌وه: له شه‌وی ڕابردووه‌وه تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی بارانێكی به لێزمه له به‌شێكی زۆری دوورگه‌كانی منداناو له باشووری فیلیپین باریوه و بووه‌ته هۆی دروستبوونی لافاو.
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی فیلیپین ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه تا ئێستا ته‌رمی 16 كه‌سیان له‌نێو لافاوی دوورگه‌ی ئۆدین دۆزیوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ته‌رمی 10 كه‌سی تر له دوورگه‌ی بلا سینوسات و 5 ته‌رمی تریش له شارۆچكه‌ی ئۆبی.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هۆی زۆری بارانبارینه‌وه لافاو دروست بووه و ئاو چۆته نێو ماڵه‌كانه‌وه، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیش هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی لافاوه‌كه به‌هانای هاووڵاتییان چوونه و چه‌ندان كه‌سیان له مردن رزگار كردووه.
جه‌ختیشیان كردۆته‌وه كه دوای نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ تاڕاده‌یه‌ك لافاوه‌كه له شاره‌كان كه‌مبووه‌ته‌وه، ته‌نیا له شاری كۆتاباتۆ ماوه و شاره‌كه‌ی به‌ته‌واوی داپۆشیوه.
كه‌شناسی فیلیپین داوای له هاووڵاتییان كردووه ئاگاداری زیاتری خۆیان بن، چونكه پێشبینی ده‌كرێ بارانی زیاتر له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ببارێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.