به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی ڕاگه‌یاند كه كاتژمێری 5ی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی خه‌ریكی دزیكردن بوون.
پۆلیسی هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر کاتژمێر (5ی بەیانی) دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (د. س. ر) و (د. ھ. ع) دەستگیر کرد کە سەرقاڵی دزیکردن بوون.
ئاماژه‌شی به‌وه‌ش دا: تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو لە کاتی دەستگیرکردنیاندا، دەست بەسەر ژمارەیەک کەلوپەلیشدا گیرا کە بۆ دزیکردن بەکاریان دەهێنان.
پۆلیسی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه كه بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.