گوتەبێژی سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان پابەندبوونی خۆی بە پشتیوانیکردنی حکوومەت و گەلی عێراق دووپات دەکاتەوە.
لە ڕاگەیەنراوێک ستیڤان دووجاریک گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ئهنتۆتیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازی لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دەکات، بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران.
ڕاشیگەیاند: ئاگاداری وەرگرتنی ئافرەتانن بۆ سێ پۆستی وەزاری لە کۆی 21 پۆست. جەختیشی کردەوە کە هیوادارن ئەو دوو پۆستەی لە کابینەکەی ماونەتەوە بەخێرایی پڕ بکرێنەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکە هاتووە کە سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە حکوومەتی نوێ دەکات کە داواکارییە درێژخایەنەکانی خەڵکی عێراق بۆ چاکسازی و داهاتوویەکی باشتر جێبەجێ بکات.
سکرتێری گشتیی دووپاتیشی دەکاتەوە کە نەتەوەیەکگرتووەکان بە تەواوی پابەندە بە پشتیوانیکردنی حکوومەت و گەلی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.