Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 08:23

12 تیرۆریستی داعش لە کەرکووک و نەینەوا دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

بەھۆی ھەبوونی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان جموجووڵێ تیرۆریستانی داعش بەردەوامه‌ لەو چوارچێوه‌یشدا لە کەرکووک و نەینەوا 12 تیرۆریستی داعش دەستگیرکران.

ئاسایشی نیشتمانی عێراقی ڕایگەیاند: دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ بەدواداچوون و دەستگیركردنی شانە چەتەكانی تیرۆریستانی داعش.

ڕاشیگەیاند: پاش ده‌سته‌به‌ركردنی زانیاری هه‌واڵگری پێویست هێزه‌كانی ده‌زگه‌ی ئه‌منی نیشتمانیی عێراق له‌ پارێزگه‌ی كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا 12 تیرۆریستی داعشیان ده‌ه‌ستگیر كرد كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن دادگه‌وه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووبوو.

ئاسایشی نیشتمانی عێراقی ئاماژەی بەوەش داوە کە پاش ده‌ستگیركردنی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی داعش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراو ڕاده‌ستی لایه‌نه‌ پێوه‌ندیداره‌كانی دادوه‌ری كران تاوەکو بڕیاری پێویستیان به‌رانبه‌ر بگیرێتەبەر.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.