بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژە بەوە دەدات کە خەڵک بە هەڵە لە هەڵمەتی چەکداماڵین تێگەیشتووە و ئێمە نامانەوێ خەڵک بگرین، تەنیا ده‌مانه‌وێت خه‌ڵک چه‌كی بێ مۆڵه‌تیان نه‌بێت.
د. هێمن میرانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ زانیاری لەسەر هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت تایبه‌ت به پڕۆسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و قه‌ده‌غه‌كردنی شوێنه‌كانی فرۆشتنی چه‌ک دەدات:-
ـ پڕۆسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت چۆن به‌ڕێوه ده‌چێت؟
هێمن میرانى: بابه‌تی ڕێكخستنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت یان چه‌كداری له هه‌رێمی كوردستان، بابه‌تێكی گرنگه له كۆمه‌ڵگه. ده‌زانین کە عێراق هەر 10 ساڵ جارێك ده‌چێته‌وه خاڵی سفری توندوتیژی، له‌م جۆره كۆمه‌ڵگانه به‌رده‌وام هاووڵاتيیان چه‌كیان هه‌یه، چونکە هه‌ست ده‌كه‌ن ده‌وڵه‌ت ناتوانێت بیانپارێزێت و بۆیه به مافی خۆیان ده‌زانن چه‌كیان هه‌بێت، به‌ڵام كوردستان له‌م دۆخه ده‌رچووه، چونکە ئه‌من و ئاسایش بۆ هاووڵاتییان ده‌سته‌به‌ر كراوه، بۆیه ده‌بێت حكومه‌ت بیر له‌وه بكاته‌وه ئامرازه‌كانی تاوان و توندوتیژی سنووردار بكات. ماكس ڤەیبه‌ر ده‌ڵێت: ته‌نیا ده‌وڵه‌ت مافی به‌كارهێنانی توندوتیژی بە شێوه‌یه‌كی شه‌رعی و ڕەوای هه‌یه و جگه له ده‌وڵه‌ت هیچ كه‌سێک بۆی نییه خاوه‌ندارییه‌تی ئه‌و ئامرازانه بكات. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێی وایه دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌ت ئه‌و مافه‌یان هه‌یه چه‌كیان لابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه هێشتا له قۆناغی ڕزگاری نیشتمانین و نه‌بووینه‌ته ده‌وڵه‌ت، بۆیه خه‌ڵک بە جۆرێک شانازی به هه‌ڵگرتنی چه‌ک ده‌كات وه‌ك ئامرازێكی به‌رگری، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌نگاوه‌كانی بۆ ڕێكخستنه‌وه و سنوورداركردنی هه‌ڵگرتنی چه‌ک ده‌ست پێ كردووه و هەنگاوی باشیشمان له‌م ڕووه‌وه هاویشتووه و پێویسته چه‌كی قورسیش ته‌نیا ده‌وڵه‌ت خاوه‌ندارییه‌تی بكات.
ـ هه‌ڵمه‌تی هەفتەى چه‌کداماڵین به كوێ گه‌یشتووه؟
هێمن میرانى: ئه‌مه هه‌ڵمه‌تێكی جیهانییه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵیادی دامه‌زراندنی خۆیدا بڕیاری داوه هه‌فته‌یه‌ک بۆ هۆشیاری نه‌ک بۆ گرتنی خه‌ڵک ڕابگه‌یه‌نێت، خه‌ڵكی ئێمه به هه‌ڵه لەو هەڵمەتە تێگه‌یشت. ئێمه نامانه‌وێت خه‌ڵک بگرین، بەڵکو ته‌نیا ده‌مانه‌وێت خه‌ڵک چه‌كی بێ مۆڵه‌تیان نه‌بێت، ئه‌م پڕۆسه‌یه هه‌فته‌یه‌ک نییه به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌بێت و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌یه هه‌ركاتێک چه‌كی بێ مۆڵه‌تیان بینى لای هه‌ر كه‌سێک، ئه‌وا ڕێكاریی یاسایی بگرنه‌به‌ر. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش هه‌موو كوردستان ده‌گرێته‌وه و بە درێژیی ساڵەکان بەردەوام دەبێت.
ـ بڕیار بوو لیژنه بۆ ئه‌م پڕۆسه‌یه دابنرێت؟
هێمن میرانى: 40 لیژنه هه‌یه بۆ تۆماركردنی چه‌كی جه‌نگی کە نوێنه‌ری پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ی تێدایه و خه‌ڵک ده‌توانێت ئه‌و چه‌كه‌ی هه‌یه‌تی لای ئه‌و لیژنانه تۆماری بكات. له ڕێنماییه‌كەماندا به‌ڕوونی هاتووه كه دوای تۆماركردنی چه‌كه‌كه ئه‌و كه‌سه ده‌بێت به‌ڵێننامه پڕ بكاته‌وه، چه‌كه تۆماكردووەکەى هه‌ڵنەگرێت و مامه‌ڵه و ده‌ستاوده‌ستی پێ نەكات و نەیفرۆشێتەوە، ئەو‌كاته ئه‌گه‌ر بیهه‌وێت چه‌كه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت پڕۆسه‌یه‌كی دوور و درێژ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌كی پێ بدرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنه‌كانی فرۆشتنی چه‌ک له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه داخراوه، بۆیه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت خه‌ریكی پڕۆژە‌یه‌كی هاوبه‌شه كه تیایدا شوێنێک بۆ فرۆشتن و چاككردنه‌وه و مامه‌ڵه‌كردن به چه‌ک دابنرێت کە له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ناوخۆیە. بەداخەوە تێڕوانینێكی هه‌ڵه هه‌بوو و خه‌ڵك پێی وابوو ئێمه ده‌چین له ماڵان ده‌گه‌ڕێین بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كەکانیان، نه‌خێر ساڵێک دانراوه بۆ تۆماركردنی چه‌كه‌كانیان، به‌ڵام دوای ئه‌و ساڵه هه‌ر چه‌كێكی تۆمار نه‌كراو به چه‌كی قاچاخ هه‌ژمار ده‌كرێت.
ـ خه‌ڵك له كوێ بچێت چه‌كه‌كانیان تۆمار بكه‌ن؟
هێمن میرانى: ئێمه دواتر شوێنه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ین.
ـ یاسای چه‌ك هه‌موار ده‌كرێته‌وه؟
هێمن میرانى: دوو ڕێنمایی و یاسایه‌کیش ده‌رچووه کە یەکیان تایبەتە بە كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان كه ئه‌ویش كاری ڕێكخستنی چه‌كدارییه، بۆیه هیچ كه‌موكوڕییه‌ک له یاسای چه‌ک نییه و پێویست به هه‌مواركردنه‌وه ناكات.
ـ زۆر جار گوێمان لەوە دەبێت کە بە شێوەى ئەلیکترۆنى و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییان مامەڵە بە چەکەوە دەکرێت، لەمبارەوە چیتان کردووە؟
هێمن میرانى: داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین له هه‌ر شوێنێک مامه‌ڵه به چه‌ک ده‌كرێت یا شوێنێک به ئۆنڵاین كڕین و فرۆشتنی چه‌ک ده‌كرێت ئاگادارمان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك به‌یه‌كه‌وه هاوكار بین و كوردستانه‌كه‌مان بپارێزین و ئه‌و دیارده‌یه‌ش له ناو هه‌رێمی كوردستان بنه‌بڕ بكه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.