Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 08:27

ناوەڕۆکی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی سوودانی بڵاو کرایەوە

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی وەزیران یەکەم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی سازکرد سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ هەینی 28ـی 10ـی 2022 سەرۆکایەتی یەکەم کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی کرد.

سودانی لەم کۆبوونەوەدا پیرۆزبایی لە وەزیرە نوێیەکانی کابینەکەی كرد بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەران، و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە هەموو لەئاستی متمانەی گەل ونوێنەرەکانی بن لەم ماوە بە زەحمەتە، کە زۆر لە ئاڵنگارییەکان هەن، هەروەها ڕوونی کردەوە هەوڵی گەل و خۆڕاگری گەل و قوربانیدانی لەبەرچاومان دەبێت بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترین، و پشتڕاستیشی دەکەینەوە کە ئێمە شایستەی بەرپرسیارین لەو ماوە هەستیارەدا.

هەروەها جەختی کردەوە کە ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوە و دەستبەکاربوونی حکوومەت بە ئەرکەکانی ئەمڕۆ هەینی، پەیامێکە کە حکوومەت ئامادەیە و ڕژدە کە بە شەو و ڕۆژ کار بکات سەرەڕای ڕۆژە پشوو و بۆنەکانی فەرمی و نافەرمی، چونکە ئێمە کات وهەوڵەکانی خۆمان تەرخان کردووە بۆ ئەم ئەرکە، و ئەم شێوەی کارکردنیش هەر ئێستا پەیڕەو دەکرێت.

سەرۆک وەزیران تەکیدی کردەوە کە بەرپرسیارەتیان لە ئەنجوومەنی وەزیران بەرپرسیاریەکی ڕێکخراوە و هەموو پەیوەستن بەبڕیارەکان و بەرگریکردن لێیان سەرەيای ناونیشانی سیاسی لاوەکی، هاوسۆزی ئێمە یەکەم جار بۆ عێراقە.  

هاوکات هەموو وەزیرەکانی ڕاسپارد کە ڕێورەسمی ئاڵوگۆڕی ئەرک وکارەکان لە وەزارەتەکان بەشێوەیەکی ئارام و ڕێکاری بێت، و جەختیشی لەسەر ئاشکراکردنی پاکانەی دارایی لەماوەی یەک هەفتە کردەوە، بۆ ئەوەی یەکەم حکوومەت بێت لە ماوەی یەک هەفتە لەدوای دەستبەکاربوونی پاکانەی دارایی خۆیی ئاشکرا بکات.

سودانی هەموو وەزیرەکانی ڕاسپارد کە دوورکەونەوە لە بڕیاری خێرا و دەرخستنی فەرمان و گۆرانکاری وهەموارکردنەوە لە وەزارەتەکان، هەروەها دوورکەوتنەوە لە کاری ڕەشکردنەوە و دوورخستنەوە و بە یەک چاو تەماشای ئەوانەی لەناو وەزارەت بکەن وەکو فەرمانبەری دەوڵەتی عێراق، و تەکیدیش کرد کە هەڵسەنگاندنمان دەبێت و هەمووانیش دەگرێتەوە و دەکەونە ژێر ئەم هەڵسەنگاندنە.

سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق هەروەها داوای کرد کە بەڕێوبەری نووسینگەی وەزیرەکان تەنیا لە کادیرەکانی وەزارەت بێت و پەنا نەبرێتە بەر بەڕێوبەرێکی دەرەکی لە لایەنێکی سیاسی، چونکە وەزارەتەکان پڕە لە فەرمانبەری شارەزا و پاک کە شایستەن بۆ وەرگرتنی ئەم ئەرکە. ڕوونیشی کردەوە ئەم هەنگاوە وەکو نامەیەکی پشتڕاستکردنەوە دەبێت بۆ وەزارەتەکان و فەرمانبەرەکانی کە وەزیر کەسێکی پیشەییە و بەدوای کەسانی باش و شارەزا و لێهاتوو دەگەڕێت بۆ ئەوەی ئەم پۆستەیە پێبدات.          

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.