وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئۆكراینا دووپاتی دەکاتەوە كه تاوەکو ئێستا 300 درۆنی دروستکراوی ئێرانیان له جۆری شاهید 136ـمان لە ئاسمانی ئۆكرایناوه خستووه‌ته خواره‌وه.
له‌مبارەیە‌وه یۆری ئیهنات گوته‌بێژی هێزی ئاسمانیی ئۆكراینا له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا دووپاتی كرده‌وه كه هێزه‌كانی ئاسمانیی ئۆكراینا 300 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی جۆری شاهید 136ـیان خستووه‌ته خواره‌وه كه هێزه‌كانی ڕووسیا ئاراسته‌ی شوێن و ژێرخانی ئابووری ئۆكرایناییان كردبوون.
لای خۆیه‌وه ڤۆلۆدیمێر زیلنسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا له تویتێکدا نووسیویەتی کە تاوەکو ئێستا 300 درۆنی ئێرانیمان خستووه‌ته خواره‌وه كه هێزه‌كانی ڕووسیا بۆ بۆردومانكردنی ئۆكراینا به‌كاری هێناون.
له‌گه‌ڵ نووسينه‌كه‌شدا وێنه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی درۆنی بڵاو كردۆ‌ته‌وه كه هێزه‌كانی ئۆكراینا خستوویانه‌ته خواره‌وه.
هه‌روه‌ها دمیترۆ كۆلیبا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه وڵاته‌كه‌ی 260 درۆنی ئێرانی خستووه‌ته خواره‌وه كه هێزه‌كانی ڕووسیا ئاراسته‌ی شوێنه مه‌ده‌نی و ژێرخانه ئابوورییه‌كانی ئۆكرایان كردبوون.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەم هەواڵانە لەلایەن هەردوو وڵاتی ئێران و ڕووسیا ڕەت دەکرێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.