له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان، یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان بۆ ساڵی 2022 به‌رده‌وامه.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 28 - 10 - 2022، لەدەستپێکی بەرێوەچوونی یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولدا، ئاسۆ ڕووبەڕووی قەڵا بوویەوە و یارییەکەش لەبەرژەوەندی قەڵا بە کۆتا هات بە ئەنجامی 83 خاڵ بۆ قەڵا و 72 خاڵیش بۆ ئاسۆ.
لەیارییەکەی دیکەی هەمان خولدا سۆلافی نوێ سەرکەوتنی بەسەر هێرش تۆمارکرد بەئەنجامی 82 خاڵ بۆ سۆلاف و 59 خاڵیش بۆ هێرش.
هەر لە یارییەکانی گەڕی چوارەمدا، سبەی شەممە 29 ی 10ی 2022، کاتژمێر03:00ـی ئێوارە لە بنکەی وەرزشی زاخۆ، زاخۆ میوانداری ئەکاد ـ عەنکاوە دەکات.
لە خولی تۆپی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی كوردستان حەوت یانە بەشدارن و خولەکەش به‌شێوازی خول به‌یه‌ك قۆناغ به‌رێوه‌ده‌چێت، 21 یاری له خوله‌كه‌دا له ماوه‌ی حه‌وت گه‌ڕدا بەڕێوەدەچێت، له‌هه‌ر گه‌ڕێكیش سێ یاری به‌رێوه‌ده‌چێت و یانه‌كه‌یش چاوه‌ڕوان ده‌كات.
یانه به‌شداربووه‌كانیش بریتین له:
قه‌ڵا، هێرش ، ئاسۆ، ئه‌كاد، ده‌ربه‌ندیخان، زاخۆ، سۆلافی نوێ.
بە ڕێوەچوونی کار‌و چالاکییەکانی یەکێتی ناوەندیییە وەرزشییەکان بە چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی و بەپشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان
28 - 10 - 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.