لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تیروکەوانی کوردستان، ئەمڕۆ ههینی 28 ی 10 ی 2022، پاڵەوانێیەتی کراوەی تیروکەوانی یانەکانی کوردستان بۆ كوڕان و كچان له شاری سلێمانی دەستی پێکرد .
کاتژمێر 10ی بەیانی سبەی شهممهش دەست بە رکابەرییەکانی نێو پاڵەوانێتییەکە لە نێوان یاریزانانی بەشداربوو لەسەر هەردوو ئاستی کوڕان و کچان لەپێناو پاڵەوانی بوونیان دەکرێتەوە .
کارو چالاکییەکانی یەکێتییە ناوەندییە وەرزشییەکانی کوردستان بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بەپشتگیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.
راگهیاندنی لێژنهی ئۆلۆمپی ههرێمی كوردستان
28 ی 10 ی 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.