مۆسكۆ سه‌رله‌نوێ ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی دانووستانی ئاشتی له‌گه‌ڵ كیێڤ ده‌ست پێ بكاته‌وه، له كاتێكدا هه‌ردوو وڵات هێزه‌كانیان بۆ شه‌ڕی هه‌رێمی خیرسۆن ئاماده ده‌كه‌ن كه ڕووسیا هه‌موو دانیشتووانی ئه‌و هه‌رێمه‌ی بۆ ڕووسیا گواستووه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ هەینی نزیكه‌ی هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كرد.
له‌مباره‌یەوه دمیتری پیسكۆڤ گوته‌بێژی كرملین ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه له‌سه‌ر مێزی دانووستان له‌گه‌ڵ ئۆكراینا دابنیشێت، له‌كاتێكدا واشنتۆنی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه له ئاداری ڕابردوودا فه‌رمانی به كیێڤ كرد له دانووستان بكشێته‌وه له‌وكاته‌ی هه‌ردوو وڵات گه‌یشتبوونه هاوسه‌نگییه‌كی زۆر دژوار.
وه‌ڵامی ئۆكراینا بۆ ئه‌و پێشنیازه‌ی ڕووسیا زۆر خێرا بوو كاتێک ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا دانووستانی ڕه‌ت كرده‌وه، بەهۆی ئەوەی بۆردومانكردنی ژێرخانی ئابووریی ئۆكراینا له‌لایه‌ن ڕووسیاوه به‌رده‌وامه.
چاودێران بڕوایان وایه كه ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا به‌م ئاماده‌بوونه‌ی ڕووسیا بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ ئۆكراینا دوایه‌مین هۆشداری به كیێڤ و جیهان ده‌دات كه ئه‌و نییه ده‌رگه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی داخستووه به‌ر له‌وه‌ی شه‌ڕی خیرسۆن ده‌ست پێ بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.